FRIDAY, 25 DECEMBER 2020 - 10:29 شانه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی کۆرۆنا له به‌سره: ده‌روازه‌ی شه‌له‌مچه داخرا بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وه‌ک هه‌وڵێک بۆ رێگرتن له سه‌رهه‌ڵدانی ڤایرۆسی وه‌چه‌ی نوێی کۆرۆنا، حکوومه‌تی عێراق بڕیاری دا ده‌روازه‌ی سنووریی "شه‌له‌مچه" له‌گه‌ڵ ئێران دابخات. |
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئه‌ندامی شانه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی کۆرۆنا له به‌سره، "حه‌کیم مه‌یاحی" رایگه‌یاندووە: ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای به‌سره بڕیاری داوه، ده‌روازه‌ی شه‌له‌مچه به رووی گه‌شتیاراندا دابخات و سه‌رجه‌م گه‌شته‌کان هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه، که به‌شێکیان گه‌شتی قوتابیان و نه‌خۆشان بووه.
روونیشی کرده‌وه، به ته‌واوی جووڵه‌ی گه‌شتیاری له ده‌روازه‌که راگیراوه و ته‌نیا رێگه به ئاڵوگۆڕی بازرگانی ده‌درێت.
رۆژی سێشه‌ممه‌ی رابردوو، حکومه‌تی عێراق بڕیاری دا بۆ ماوه‌ی 14 رۆژ گه‌شت کردن بۆ هه‌شت وڵات رابگرێت، له ناویاندا ئێران هه‌یه.
سەرچاوە: K24
کۆدی هەواڵنێر: 60113
- نوێنەری ئیدارەی خۆسەری کوردستانی سووریا لە هەولێر، تایبەت بۆ کوردپرێس:
- ئەندامێکی پارتی دیموکراتی کوردستانی سووریا تایبەت بۆ کوردپرێس: