THURSDAY, 24 DECEMBER 2020 - 23:13 هاوژینی سەڵاحەددین دەمیرتاش: تەواوی سیستەمی دادوەریی تورکیا پێویستی بە چاک کردن هەیە بەشی تورکیا- باشاک دەمیرتاش، هاوژینی سەڵاحەددین دەمیرتاش ئاماژەی دا بە بڕیاری دادگای مافەکانی مرۆڤی ئەورووپا کە داوای "دەستبەجێ ئازادکردنی" سەڵاحەددین دەمیرتاشی کرد و ڕایگەیاند تەواوی سیستەمی دادوەریی تورکیا پێویستی بە چاک کردن هەیە. |
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، باشاک دەمیرتاش، هاوژینی سەڵاحەددین دەمیرتاش، هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپە بە ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرزی راگەیاندووە: پێشبینی دەکات تورکیا پابەندی داواکەی دادگای باڵای مافەکانی مرۆڤی ئەورووپا بێت بۆ ئازادکردنی هاوژینەکەی، چوونکە تورکیا یەکێکە لە ئەندامانی پەیماننامەی مافەکانی مرۆڤی ئەورووپا و یەکێکە لە دامەزرێنەرانیشی.
رۆژی سێشەممە 22ی کانوونی یەکەمی 2020 دادگای مافەکانی مرۆڤی ئەورووپا فەرمانی کرد بە دەستبەجێ ئازاد کردنی سەڵاحەددین دەمیرتاش. دادگاکە ئاماژەی بەوە کرد کە پاساوەکانی تورکیا بۆ دەستگیر کردنی دەمیرتاش بۆ ماوەی زیاتر لە چوار ساڵ لەسەر تۆمەتی پەیوەست بە تیرۆر بیانوو نین، ئەوەش لەلایەن سەرۆکی تورکیاوە رەتکرایەوە.
باشاک دەمیرتاش گوتوویەتی پرسەکە تەنیا لەبارەی دەمیرتاشەوە نییە، تەواوی سیستەمی دادوەریی پێویستی بە چاک کردن هەیە.
هاوژینەکەی دەمیرتاش باسی لەوە کردووە، دەستووری تورکیا دەبێت ئێستا پابەندبێت بە حوکمی دادگا، بەڵام دەبێت کاری زیاتر بۆ ئەو مەبەستە بکرێت، "ئێمە دەزانین کە سەڵاحەددین و هاوڕێکانی بە نایاسایی و نادادپەروەرانە لە زینداندا هێڵدراونەتەوە. بڕیاری فەرمیی دادگاکەی ئەوروپاش، ئێمەی دڵخۆش کرد".
باشاک دەڵێت، سەرەڕای ئەو ماوە سەختەی لەماوەی دەستبەسەرکردنی دەمیرتاشدا بەسەری بردووە، ئارامی گرتووە، دەشڵێت "خەڵک دەبێت بە بەهێزی بمێننەوە لەکاتێکدا شەڕ لەپێناو ئەوەدا دەکەن کە باوەڕیان پێیەتی".
کۆدی هەواڵنێر: 60113
- نوێنەری ئیدارەی خۆسەری کوردستانی سووریا لە هەولێر، تایبەت بۆ کوردپرێس:
- ئەندامێکی پارتی دیموکراتی کوردستانی سووریا تایبەت بۆ کوردپرێس: