بەرپرسێکی ئەمریکی: باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا درێژەی بە ئەرکی ئاسایی خۆی دەداتبەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بەرپرسێکی ئەمریکی بە کەناڵی «ئەلجەزیرە»ی وتووە: باڵیۆزی ئەمریکا لە بەغدا ئێستاش لە بینای باڵیۆزخانەکەدا ئامادەیە و ئەو باڵیۆزخانەیە بەشێوەی ئاسایی درێژە بە کارەکانی دەدات.
نوێنەری ئیدارەی خۆسەری کوردستانی سووریا لە هەولێر، تایبەت بۆ کوردپرێس:
ڕووسیا و تورکیا ڕێکەوتنێکی گوماناوییان لەسەر عەین عیسا کردووەبەشی سووریا- نوێنەری ئیدارەی خۆسەری کوردستانی سووریا لە هەولێر، دەڵێت: لەسایەی بێدەنگیی ڕووسیا و حکوومەتی ناوەندیی سووریا؛ ئامانجی تورکیا لە هێرش کردنەسەر عەین عیسا دابڕانی ناوچەی جزیرە و کۆبانی لە یەکترە.
هاوژینی سەڵاحەددین دەمیرتاش:
تەواوی سیستەمی دادوەریی تورکیا پێویستی بە چاک کردن هەیەبەشی تورکیا- باشاک دەمیرتاش، هاوژینی سەڵاحەددین دەمیرتاش ئاماژەی دا بە بڕیاری دادگای مافەکانی مرۆڤی ئەورووپا کە داوای "دەستبەجێ ئازادکردنی" سەڵاحەددین دەمیرتاشی کرد و ڕایگەیاند تەواوی سیستەمی دادوەریی تورکیا پێویستی بە چاک کردن هەیە.
پەیمانگای واشەنتن: ئێزدییەکانی شەنگال بوونەتە قوربانیی ململانێی نێوان پەکەکە و پارتیبەشی جیهان- پەیمانگای واشەنتن هۆشداریی ئەوەی داوە کە ئێزدییەکان بوونەتە قوربانیی سەرەکیی ململانێی نێوان پارتی و پەکە و چاوەڕوانیش ناکرێت کە ئەو بابەتە بەم زووانە کۆتاییی پێبێت.
دادگای مافی مرۆڤی ئەورووپا لەسەر دەمیرتاش دێتەوە دەنگبەشی جیهان- بڕیارە ئەمڕۆ سێشەممە ٢٢ی ١٢ی ٢٠٢٠ دادگای مافی مرۆڤی ئەورووپا لە دانیشتنی خۆیدا دووبارە بڕیار لەسەر دۆسیەی سەلاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆكی پێشووی هەدەپە بدات.
نوێنەری ئیدارەی خۆسەری باکووری سووریا لە ئەمریکا:
ئیدارەی بایدەن دەتوانێت نێوەندگیریی نێوان کورد و تورکیا بکاتبەشی جیهان- سینەم محەمەد سەرۆکی نووسینگەی ئەنجومەنی سووریای دیموکرات لە ئەمریکا داوای کردووە ئەمریکا لە سووریا بمێنێتەوە و دەشڵێت ئیمکانی ئەوە هەیە کە ئیدارەی بایندە ببێتە نێوەندگیر بۆ چارەکردنی کێشەی کوردەکانی سووریا لەگەڵ دەوڵەتی تورکیا.
باڵیۆزخانهی ئهمریکا داوا لە سەرکردەکانی عێراق دەکات هەنگاو هەڵبگرن بۆ ڕێگری کردن لە هێرشەکانبەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- باڵیۆزخانهی ئهمریکا لهبهغداد رایگهیاند ئهمشهو چهند مووشهکێک ئاڕاستهی ناوچهی سهوز کراون ئهوهش هێرشه بۆ سەر دامەزراوە دیپلۆماسییەکان و پێشێل کردنی یاسا نێودەوڵەتییەکانە و هێرشێکی راستەوخۆشە بۆ سەر سەروەریی حکوومەتی عێراق.
ئەڵمانیا و فینلاند ژنان و منداڵانی داعشیان لە کوردستانی سووریا وەرگرتبەشی جیهان- میدیا ئەڵمانییەکان باسی ئەوەیان کردووە کە ژمارەیێک لە ئەندامانی بنەماڵەی داعشییەکانیان لە کەمپەکانی ژێردەسەڵاتی کوردی سووریا بردۆتە دەرەوە.
چاودێر و شرۆڤەکاری پرسی کورد تایبەت بۆ کوردپرێس:
ئەگەری هەیە بۆ دانوستان لەگەڵ پەکەکە و هێزە کوردیەکانی سووریا؛ جۆ بایدن گوشار بخاتە سەر تورکیابەشی جیهان- ئانتۆنی ئاویس دوبوسون لەبارەی شێوازی تەعامولی جۆ بایدن سەرۆکی نوێی ئەمریکا لەگەڵ تورکیا و کوردەکانی سووریا بە کوردپرێسی وت: ئەگەری هەیە جۆ بایدن گوشار بخاتە سەر تورکیا بۆ گفتوگۆ کردن لەگەڵ پەکەکە و هێزەکانی سووریای دیموکرات. هەڵبەت ئەگەری ئەوەیش هەیە ئەمریکا بیەوێت پەیوەندیی خۆی لەگەڵ بەرێوبەرایەتیی خۆسەر فراوانتر بکات.
پڕۆژەی ئەنجومەنی نوێنەرانی بەریتانیا لەبارەی وەزعی قەیراناویی هەرێمی کوردستانبەشی جیهان- 8 پەرلەمانتاری بەریتانیا پڕۆژەیێکیان واژۆ کردووە و وێڕای نیگەرانی دەربڕین لەبارەی هەلومەرجی ژیانی هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان ڕەخنەیان لە شێوەی حکومڕانیی دوو حیزبی پارتی و یەکێتی گرتووە و دەڵێن شەفافیەت و هەست کردن بە بەرپرڕسیارێتی دوو فاکتەری ونبوون لە حکوومەتی هەرێمی کوردستان.
پەیمانگای جەمیز تاون لێکی داوەتەوە؛
جێبەجێ کردنی تەواوی ڕێککەوتنی شەنگال زەحمەت دەبێتبەشی جیهان- پەیمانگای جەیمز تاون ئاماژەی بە داکۆکی چەند لایەنێک بۆ مانەوەی دەسەڵاتیان لە شەنگال کردووە و دەشڵێت زەحمەت دەبێت کە ڕێککەوتنەکەی شەنگال لەبارەی دەسەڵاتی دەوڵەتی ناوەندیی عێراق لە ناوچەکە بە تەواوی جێبەجێ بکرێت.
وەزیری دەرەوەی تورکیا:
سزاكانی ئەمریکا، توركیا لە كڕینی ئێس 400 پاشگەز ناکاتەوەبەشی تورکیا- مەولوود چاویش ئۆغلو، وەزیری دەروەی ڕایگەیاند سزاكانی ئهمهریكا بۆ سهر ئهنقهره وڵاتەکەی لە کڕینی سیستهمی بەرگریی ئێس - 400 پاشگەز ناکاتەوە.
وەزیری دەرەوەی سووریا:
ئامانجی ئەمریکا لەناوبردن و وێران کردنی سووریایەبەشی سووریا- وەزیری دەرەوەی سووریا رەخنەی توندی لە ئەمریکا گرت و رایگهیاند ئەمهریکا خاکی سووریای داگیر کردووە و نەوتەکەمان دەدزێت و ھاوکاری چەند ھێزێکی نایاسایی دەکات.
بەپێی ڕاپۆرتی نەتەوە یەکگرتووەکان و بانکی جیهانی:
ڕێژەی هەژاری لە هەرێمی کوردستان بە هۆی کۆرۆناوە 26% زیادی کردووەبەشی جیهان- بەگوێرەی ڕاپۆرتی ئاژانسی پەنابەرانی سەربە نەتەوەیەکگرتووەکان و بانکی جیهانی ڕێژەی هەژاری لە هەرێمی کوردستان لەنێو کۆمەڵی خانەخوێ، ئاوارەکان و عێراقییە کۆچەرەکاندا بە هۆی کۆرۆناوە 26% زیادی کردووە.
بلومبێرگ: مەسەلەی کوردی سووریا لەمپەری سەرەکییە بۆ ئاسایی بوونەوەی پێوەندیی نێوان ئەمریکا و تورکیابەشی جیهان- بلومبێرگ لە بابەتێکدا نووسیویەتی یەک لە کێشە سەرەکییەکانی نێوان دوو وڵاتی ئەمریکا و تورکیا ئەوەیە کە واشەنتن پشتگیریی کوردەکانی سووریا دەکات.
سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی بێسنوور نیگەرانیی خۆی لە دەستبەسەرکرانی ڕۆژنامەنووسانی هەرێم دەدەبڕێتبەشی جیهان- ڕۆژنامەنووسانی بێسنوور وێڕای ئیدانەکردنی دەستبەسەرکرانی دەیان ڕۆژنامەنووس کە حکوومەتی هەرێم لە کاتی خۆپیشاندانەکاندا دەستبەسەری کردوون داوای ئازادکردنی ئەو ڕۆژنامەنووسانە دەکات.
کۆمپانیایێکی ڕووسی بۆ ماوەی 20 ساڵ بۆریی نەوتی هەرێمی کوردستان کونترۆڵ دەکاتبەشی جیهان- کۆمپانیانی رۆسنێفتی ڕووسی بۆ ماوەی 20 ساڵ کونترۆڵی بۆریی نەوتی گواستنەوەی نەوتی خاوی هەرێمی کوردستان بۆ تورکیا بەدەستەوە دەگرێت.
چاوشئۆغلۆ و پۆمپیۆ پەیوەندییێکی تەلەفۆنییان لەبارەی سزاکانی ئەمریکا لە دژی تورکیا ئەنجام دابەشی تورکیا- وهزارهتی دهرهوهی توركیا رایگهیاند مهولود چاوشئۆغلۆ وهزیری دهرهوه لهگهڵ هاوتا ئهمهریكییهكهی له بارهی سزا نوێیهكهی ئهمهریكا دژی توركیا، گفتوگۆی كردووه.
پارتی گەلی کۆماریی تورکیا:
ئەمریکا نایانەوێت تورکیا لە پیشەسازیی بەرگریدا پێشکەوتوو بێتبەشی تورکیا- پارتی گەلی کۆماریی تورکیا کە گەورەترین پارتی ئۆپۆزیسیۆنی تورکیایە، داوا لە حکوومەتی وڵاتەکەی دەکات سیستەمی مووشەکی بەرگریی ئاسمانیی ئێس 400 کارا بکات.
گۆڵف کەی ستۆن: هەرێمی کوردستان ئامادەیە حەقدەستی پاشەکەوتکراوی کۆمپانیا نەوتییەکان خەرج بکاتبەشی جیهان- کۆمپانیای گۆڵف کەی ستۆن لە ڕاگەیێندراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە کە ئێستا نرخی نەوت بۆ 50 دۆلار بەرز بۆتەوە و هەرێمی کوردستان ڕایگەیاندووە کە ئامادەیە بەشێک لە پاشەکەوتی قەرزەکانی کۆمپانیای نەوتییە بیانییەکان خەرج بکات.

















