نوێنەری ئەنجومەنی سووریای دیموکرات لە هەرێمی کوردستانی عێراق تایبەت بۆ کوردپرێس:
ڕووسیا بەرپرسە لە هێرشی گرووپە چەکدارەکان بۆسەر عەین عیسابەشی سووریا- نوێنەری ئەنجومەنی سووریای دیموکرات لە هەرێمی کوردستانی عێراق بە کوردپرێسی وت: ڕووسیا بە بێدەنگی هەمبەر هێرشی گرووپە چەکدارییەکانی سەربە تورکیا بۆسەر عەین عیسا دەیهەوێت کە هێزەکانی سووریای دیموکرات ناوچەکە ڕادەستی حکوومەتی ناوەندیی سووریا بکەن.