ئەندامێکی پارتی دیموکراتی کوردستانی سووریا تایبەت بۆ کوردپرێس:
گەلی کورد لە سووریا متمانەیان بە ڕووسیا نییەبەشی سووریا- ئەندامێکی پارتی دیموکراتی کوردستانی سووریا (P.D.K.S) دەڵێت: مەترسیی ئەوە هەیە کە دووبارە ڕووسیا لەگەڵ تورکیا لەسەر عەین عیسا مامەڵە بکات بەڵام لە ئێستادا وابۆی ناچم ئەمە ڕووبدات چوونکە هەسەدە و هاوپەیمانان بەهەستیارییەوە بۆ ئەم بابەتە دەڕوانن و عەین عیسا پێگەیێکی ستراتێژیکی هەیە.