پرسەنامەی کوردپرێس بە بۆنەی کۆچی دواییی شاعیر و نووسەری کورد جەلال مەلەکشا؛
ئەسپە سەرشێتەکەی زەمان جەلالیشی گلانبەشی فەرهەنگ- شاعیر و نووسەر و ڕووناکبیری ناوداری کورد، مامۆستا جەلال مەلەکشا کۆچی دواییی کرد. ئاژانسی کوردپرێس بەم بۆنە خامناکەوە سەرەخۆشی لە ماڵباتی شێعر و فەرهەنگ و ئەدەب و هونەری کوردەواری و سەرجەم ئەو تاکانە دەکات کە ئازیەتباری ئەم کۆچە خەمناکەن.