«قادر قادری» هونەرمەندی ژەنیاری نای لە مەهاباد کۆچی دوایی کردبەشی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا- قادر قادری ناسراو بە (قودرەت ئاغایی) هونەرمەند و ژەنیاری بەناوبانگی نای، لە شاری مەهاباد بەهۆی نەخۆشییەوە کۆچی دوایی کرد.
پاسەوانانی سنووری ئێران و عێراق لەسەر بابەتی ئاسایشی سنوورەکان کۆ بوونەوەبەشی ئێران- شاندێکی پاسەوانی سنووری ئازەربایجانی ڕۆژئاوا لەگەڵ شاندێکی پاسەوانی سنووری عێراق ئەمڕۆ لە دەروازەی نێودەوڵەتیی حاجی ئۆمەران لە هەرێمی کوردستان کۆ بوونەوە.
یەکینەکانی ئەرتەشی ئێران لەسەر سنووری ئەرمینیا و ئازەربایجان جێگیر کرانبەشی ئازاربایجانی ڕۆژئاوا- فەرماندەی قەرارگای ناوچەی باکووری ڕۆژهەڵاتی هێزی زەوینیی ئەرتەشی ئێران ڕایگەیاند: یەکینە زرێپۆشەکانی ئەو قەرارگایە لەسەر سنووری ئەرمینیا و ئازەربایجان جێگیر کراون.
بۆ جارێکی تر بە هەزاران ماسیی بەنداوی سەردەشت تیاچوونبەشی ئازەربایجانی خۆرئاوا- سەرۆکی ئیدارەی ژینگەپارێزیی سەردەشت لە پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا لەبارەی مردنی هەزاران ماسیی بەنداوی سەردەشت گوت هیچ نیشانەیێکی نەخۆشی لە ماسییەکاندا نەبینراوە.
نوێنەری مەهاباد: نەخۆشانی کۆرۆنا لە مەهاباد پارەی پێویستیان بۆ دابین کردنی دەرمان نیە/ هاووڵاتییێک گوارەی گوێی منداڵەکەی فرۆشتووە بۆ مەسرەفی نەخۆشخانەبەشی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا- نوێنەری مەهاباد لە لێدوانێکدا بۆ کوردپرێس ڕەخنەی لە تێچووی ئێجگار زۆری دەرمانی کۆرۆنا گرتووە و دەڵێت هاووڵاتییان توانای ئەوەیان نیە کوتانی کۆرۆنا دابین بکەن و بە نموونە هاووڵاتییێکی مەهابادی گوارەی گوێی منداڵەکەی فرۆشتووە بۆ خەرج کردنی مەسرەفی نەخۆشخانە.
لە ئازەربایجانی ڕۆژئاوا 13 هەزار قوتابی لە خوێندن بێ بەشنبەشی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا- بەڕێوەبەری گشتیی ڕاهێنان و پەروەردەی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا دەڵێت: 30لەسەدی ئەوانەی لە خوێندن بێ بەشن بەهۆی هەژاری و کار بەمەبەستی دابین کردنی بژیوی ژیانەوەیە.
هەناردەکردن لە هێڵی ئاسنی ورمێوە دوو هێندە زیادی کردووەبەشی ئازەربایجانی خۆرئاوا- بەڕێوەبەری هێڵی ئاسنی پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند ناردنکاری لە هێڵی ئاسنی ورمێوە لە 5 مانگی سەرەتای ساڵی هەتاوییەوە دوو هێندە زیادی کردووە.
نوێنەری پیرانشار و سەردەشت لە سەر کوژرانی کۆڵبەرەکان هاتە دەنگبەشی ئازەربایجانی خۆرئاوا- نوێنەری پیرانشار و سەردەشت لە پەرلەمانی ئێران لە کۆبوونەوەیێکی فەرمیی پەرلەماندا ناڕەزاییی بەرانبەر کوژرانی 4 کۆڵبەری کورد دەربڕی و داوای لە وەزیری ناوخۆی ئێران کرد بۆ تاوتوێ کردنی کێشە کۆڵبەر و سنوورەکان لیژنەیێک بنێرێتە ناوچەکە.
لە دیداری نێوان باڵیۆزی نەمسا و پارێزگاری ئازەربایجانی خۆرئاوا باس کرا؛
ورمێ لەگەڵ گەورەشارێکی وڵاتی نەمسا پەیمانی دەستەخوشکی واژۆ دەکاتبەشی ئازەربایجانی خۆرئاوا- لە دیداری نێوان پارێزگاری ئازەربایجانی خۆرئاوا لەگەڵ باڵیۆزی وڵاتی نەمسا، محەمەد مەهدی شەهریاری ڕایگەیاند ورمێ ئامادەیە لەگەڵ شاری سالرزبۆرگی نەمسا پەیمانی دەستەخوشکی واژۆ بکات.
قەرارگای حەمزەی سەیدولشوهەدای سوپای پاسداران:
تیمێکی تیرۆریستی لە ماکۆ تێکشکێندرابەشی ئازەربایجانی خۆرئاوا- نووسینگەی ڕاگەیاندنی قەرارگای حەمزە سەیدولشوهەدای سوپای پاسداران لە ڕاگەیێندراوێکدا ئاماژەی بەوە کرد کە تیمێکی تیرۆریستیی نەیاری ئێران لە ناوچەی ماکۆ تێکشکێندرا.
هونەرمەندێکی مەهابادی خەڵاتی باشترین ئەکتەری پیاوی جیهان لە فستیڤاڵی هۆنگ کۆنگ مسۆگەر دەکاتبەشی فەرهەنگ و هونەر- سەرۆکی ئەنجومەنی هونەری شانۆگەری لە ئازەربایجانی خۆرئاوا ڕایگەیاند هونەرمەند بەختیار پەنجەیی دەرهێنەر و ئەکتەری مەهابادی لە خولی چل و چوارەمی فستیڤاڵی فیلمی هۆنگ کۆنگدا خەڵاتی نێودەوڵەتیی باشترین ئەکتەری پیاوی مسۆگەر کرد.
کتێبی خەبات بۆ چیای کوردان کرایە کوردیبەشی فەرهەنگ- بەڕێوەبەری بڵاڤگەی "ژیر" لە شاری مەهاباد ڕایگەیاند کتێبی "خەبات بۆ چیای کوردان" بەرهەمی توماس شمیدنیگر وەرگێڕدرایەوە سەر زمانی کوردی و لەو بڵاڤگەیە چاپ کرا.
قایمەی نوسخە دەستنووسە کوردییەکانی سەنت پترزبوورگ وەرگێڕدرایە سەر زمانی فارسیبەشی فەرهەنگ و هونەر- بەڕێوەبەری دایرەی ڕۆشنبیریی شاری مەهاباد ڕایگەیاند کتێبی "قایمەی نوسخە دەستنووسە کوردییەکانی سەنت پتەرزبوورگ" لە لایەن نووسەری مەهابادییەوە وەرگێڕدرایە سەر زمانی فارسی.
بوومەلەرزەیێک پارێزگای وان-ی تورکیا و ئازەربایجانی ڕۆژئاوای ئێرانی هەژاندبەشی تورکیا- بەڕێوەبەرایەتیی کارەسات و دۆخی لە ناکاوی تورکیا رایگەیاند بوومەلەرزەیێک بە گوڕی 5.4 پلەی رێختەر شاری ئۆزاڵپی سەر بە پارێزگاری وانی هەژاند.
دەروازەی سنووری بازرگان کرایەوەبەشی ئازەربایجانی خۆرئاوا- وەزارەتی پیشە و کانگا و بازرگانیی ئێران لە بەیانێکی فەرمیدا ڕایگەیاند دەروازەی سنووری بازرگان لە نێوان ئێران و تورکیا بە شێوەی فەرمی کرایەوە.
ئەستێرەیێکی ئاسمانی ئایین و فەرهەنگ و ئەدەبی کوردەواری لە تین کەوتبەشی فەرهەنگ و هونەر- مستەفا خوڕەم دڵ گەورە توێژەر و ئەدیب و وەرگێڕی کورد کۆچی دواییی کرد.
کاتی پاداشت گەیشت؛ جەژنی ڕەمەزانتان پیرۆز بێتجەژنی ڕەمەزان هات تاکوو موسوڵمانان پاش یەک مانگ میوانی لە دەرگانەی خودا؛ بە پاداشتی خۆیان بگەن
دادوەرێک لە پارێزگای ورمێ بە دەرکردنی حوکمی بەدیل بەرپەرچی کۆرۆنا دەداتەوەبەشی ئازەربایجانی خۆرئاوا- بەڕێوەبەری تۆڕۆ تەندروستیی سەڵماس ڕایگەیاند دادوەرێکی ئەو شارە لەجیاتی حوکمی زیندان، تاوانبارانی ناچار کردووە بۆ بەرپەرچدانەوەی کۆرۆنا شەقام خاوێن بکەنەوە و یارەمەتیی کەرتی تەندروستی و پزیشکی بدەن.
شاعیرێکی کوردی مەهابادی کۆچی دواییی کردبەشی فەرهەنگ- ناسر ئاغابرا ناسراو بە ژاکاو شاعیر کوردی مەهابادی لە تەمەنی 52 ساڵی کۆچی دواییی کرد.
بهڕێوهبهری گشتیی بهندیخانهکانی ئازهربایجانی ڕۆژئاوا:
چوار ههزار بهندکراوی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا به شێوەی کاتی ئازاد کرانبهشی ئازهربایجانی ڕۆژئاوا- بهڕێوهبهری گشتیی بهندیخانهکانی ئازهربایجانی ڕۆژئاوا باسی له ئازادکردنی کاتیی 4 ههزار و 71 بهندکراو له گرتووخانهکانی پارێزگادا کرد.

















