THURSDAY, 24 DECEMBER 2020 - 16:15 وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان: بەبۆنەی پشووەکانی سەری ساڵ هیچ بۆنە و ئاهەنگێک لە شوێنە گشتییەکان ڕێکناخرێت بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند بەبۆنەی پشوەکانی سەری ساڵ هیچ بۆنە و ئاهەنگێک لە شوێنە گشتییەکان، هۆتێل و کافتریان رێکناخرێت. |
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەیانی ژمارە 57ی سەبارەت بە رێکاری نوێی رووبەرووبوونەوەی ڤایروسی کۆرونا بڵاو کردەوە و رایگەیاند: لە 2020/12/24 تاوەکوو 2021/01/15 قەدەخەی گەشت کردنی هاوڵاتیانی عێراقی بۆ بریتانیا و 7 وڵاتی دیکە و هاتنی هاوڵاتیانی ئەو وڵاتانە دەخرێتە بواری جێبەجێ کردنەوە و ئەو کەسانەی لەو ماوەیەدا دەگەڕێنەوە لەسەر ئەرکی خۆیان کەرەنتین دەکرێن.
ئەوەش هاتووە، لەو ماوەیەدا دەروازە سنوورییەکانی حاجی ئۆمەران، باشماخ و پەروێزخان بەڕووی گەشتیاراندا دادەخرێن و جووڵەی بازرگانی بەردەوام دەبێت، هەروەها هەموو گردبوونەوە، کۆنفرانس و کۆبوونەویێکیش قەدەخە دەکرێت و پێویستە شوێنە گشتییەکانی وەک مارکێت، ریستورانت و شوێنە بازرگانییەکان هاوڵاتیان پابەندبکەن بەبەستی دەمامک و خۆپارێزی، بەپێچەوانەوە رووبەڕووی یاسا دەکرێنەوە و سزا دەدرێن.
لەراگەیەنراوەکەی وەزارەتی ناوخۆدا هاتووە، سازکردنی ئاهەنگی سەری ساڵ قەدەخەیە و هەرشوێنێک یان هۆتێل و کافتریاییێک و مۆڵەکان ئانگ سازبکات بەبڕی 10 ملیۆن دینار سزادەدرێت، بڕیاری داخستنی شوێنە گشتییەکانیش لەکاتژمێر 12:00ی ئەم شەوەوە تا رۆژی 15ی مانگی داهاتوو بەردەوام دەبن.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
- نوێنەری ئیدارەی خۆسەری کوردستانی سووریا لە هەولێر، تایبەت بۆ کوردپرێس:
- ئەندامێکی پارتی دیموکراتی کوردستانی سووریا تایبەت بۆ کوردپرێس: