13:29 PM   IRAQ
MONDAY, 25 NOVEMBER 2024
 به په‌له |◀   بەرپرسێکی ئەمریکی: باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا درێژەی بە ئەرکی ئاسایی خۆی دەدات
THURSDAY, 24 DECEMBER 2020 - 11:02
قوباد تاڵه‌بانى ده‌چێته‌ په‌رله‌مان‌ و لەبارەی دەستکەوتەکانی شاندی دانوستانکاری هەرێم ڕوونكردنه‌وه‌ ده‌دات

بەشی عێراق وهەرێمی کوردستان- بڕیار وایه‌ دووشەممەى داهاتوو وه‌فدى دانوستانکاری حکوومەتی هەرێم بەسەرۆکایەتیی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکوومەت، بچێته‌ په‌رله‌مانى كوردستان ‌و ئه‌نجامى گفتوگۆكان له‌گه‌ڵ حكوومه‌ت ‌و ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق ڕونبكاته‌وه‌، بەڕ‌ێوه‌بەری ڕاگەیاندنی پەرلەمانی کوردستانیش زانیارى زیاتر ئاشكراده‌كات.

کوردپرێس:

سامان ئەحمەد به‌كر بەڕ‌ێوه‌بەری ڕاگەیاندنی پەرلەمانی کوردستان بەماڵپەری فه‌رمیی پەرلەمانى وتوه‌:"ڕۆژى دوشەممەى داهاتوو وه‌فدى دانوستانکاری حکومەتی هەرێم بەسەرۆکایەتیی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەت دێنه‌ په‌رله‌مانى كوردستان".

وتیشى:"هەریەک لەوەزیری دارایی‌و كاروبارى ئابوری، وه‌زیرى پلاندانان‌و وەزیری هەرێم بۆ کاروباری دانوستان لەگەڵ حکومەتی فیدراڵی‌و سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران‌و سکرتێری ئەنجومەنی وەزیران‌و سەرۆکی فەرمانگەی هەماهەنگی‌و بەدواداچون، یاوەریی جێگری سەرۆکی حکومەت دەکەن لەهاتنیان بۆ پەرلەمانی کوردستان".

ئه‌وه‌شى ڕونكرده‌وه‌، بڕیاروایه‌ وه‌فدى دانوستانکار لەکاتژمێر 11ى پێشنیوەڕۆى ڕۆژی دوشه‌ممه‌ 28ى 12ى 2020 لەگەڵ سەرۆکایەتیی پەرلەمان‌و سەرۆکی فراکسیۆنەکان‌و لیژنەکانی (دارایی‌و كاروبارى ئابوری، كاروبارى یاسایی، وزه‌و سامانە سروشتییەکان) کۆببنەوەو ڕونکردنەوە لەبارەی گفتوگۆکان لەگەڵ بەغدا بخەنەڕوو.

سه‌رۆكایه‌تیی دیوانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران له‌وه‌ڵامی نوسراوی ژماره‌ 2906ى په‌رله‌مانی كوردستان كه‌ له‌ڕۆژى 16ى 12ى 2020 ئاراسته‌ی حكومه‌تى كردوه‌و داواى كۆبونه‌وه‌یه‌كی تایبه‌تی له‌گه‌ڵ وه‌فدى دانوستانه‌كانی نێوان حكومه‌تى هه‌رێم‌و حكومه‌تى ناوه‌ند كردوه‌، له‌به‌رامبه‌ریشدا به‌نوسراوی ژماره‌ 9019 كه‌ له‌ڕۆژى 23ى 12ى 2020 ئاراسته‌ی په‌رله‌مانی كوردستانى كردوه‌، حكومه‌ت ڕایگه‌یاندوه‌، ڕۆژى دوشه‌ممه‌ى داهاتوو وه‌فدى دانوستانكار له‌په‌رله‌مان ئاماده‌ ده‌بن.

کليه حقوق اين پایگاه اطلاع‌رسانی متعلق به «خبرگزاری کردپرس» بوده و هرگونه استفاده از مطالب آن با ذکر منبع بلامانع است.

©2017 kurdpress. All rights reserved.
Designed & Powered By Atlas Samaneh - طراحی و توسعه توسط اطلس سامانه