13:47 PM   IRAQ
MONDAY, 25 NOVEMBER 2024
 به په‌له |◀   بەرپرسێکی ئەمریکی: باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا درێژەی بە ئەرکی ئاسایی خۆی دەدات
THURSDAY, 24 DECEMBER 2020 - 10:51
جێگری سوپاسالاری پێشمەرگە: لەمەودوا كاری ھاوپەیمانان لە ھەرێمی كوردستان دەبێتە ڕاوێژكاری

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- جێگری سوپاسالاری وەزارەتی پێشمەرگەی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان گوتی، لەمەودوا كاری ھاوپەیمانان لە ڕاھێنانەوە بۆ ڕاوێژكاری دەگۆڕدرێت، چونكە ژمارەیەكی زۆری ڕاھێنەریان بۆمان پێگەیاندووە و لەمەوپاش ئەوان ڕاھێنان بە ھێزی پێشمەرگە دەكەن و بۆ ساڵی نوێش بەرنامەیەكی نوێ بۆ مەشقكردن بە پێشمەرگە دانراوە.

کوردپرێس:

لیوا قارەمان كەمال، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕایگەیاند: "كاری ڕاھێنەرانی ھاوپەیمانان، كە مەشق و ڕاھێنان بوو بە ھێزی پێشمەرگە، دەبێتە ڕاوێژكاری، چوونكە ئەوان كۆمەڵێك ڕاھێنەریان بۆ وەزارەتی پێشمەرگە پێگەیاندووە و لەمەودوا ئەو ڕاھێنەرانە مەشق و ڕاھێنان بە ھێزی پێشمەرگە دەكەن، كە ڕاھێنەی ناوخۆیین".

جێگری سوپاسالار گوتیشی: "بەرنامەیێكمان داناوە بۆ ئەوەی جارێكی دیكە دەست بە مەشق و ڕاھێنان بكەینەوە و تەنھا ماوە دەست پێ بكەین، چونكە ساڵانە بەرنامەی تازەمان بۆ مەشق و ڕاھێنان هەیە".

کليه حقوق اين پایگاه اطلاع‌رسانی متعلق به «خبرگزاری کردپرس» بوده و هرگونه استفاده از مطالب آن با ذکر منبع بلامانع است.

©2017 kurdpress. All rights reserved.
Designed & Powered By Atlas Samaneh - طراحی و توسعه توسط اطلس سامانه