13:52 PM   IRAQ
MONDAY, 25 NOVEMBER 2024
 به په‌له |◀   بەرپرسێکی ئەمریکی: باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا درێژەی بە ئەرکی ئاسایی خۆی دەدات
WEDNESDAY, 23 DECEMBER 2020 - 12:22
ئەمریکا سزای بەسەر بانكی ناوەندیی سووریا و 9 قەوراەی بازەرگانیی ئەو وڵاتە سەپاند

بەشی سووریا- وەزارەتی خەزێنەی ئەمریکا، سزای سەپاند بەسەر بانكی ناوەندیی سووریا و 9 کۆمپانیای ئەو وڵاتە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، وەزارەتی خەزێنەی ئەمریکا لە بەیاننامەیێکدا ئاماژەی بەوەكردووە، بۆ بەهێزکردنی بابەتی گەیشتن بە چارەسەرێکی سیاسی بۆ ململانێی ناوخۆیی سووریا، وەزارەتی خەزێنە بڕیاری دا بە سزادانی بەرپرسێکی باڵای حکوومەتی سووریا و خێزانەکەی، کە ئەندامە لە ئەنجومەنی گەلی سووریا و قەوارە بازرگانیەکانیان.

روونیشی كردووەتەوە، سزاش سەپێنراوە بەسەر بانکی ناوەندیی سووریا و بلۆک کردنی سەروەت و سامانی ئەو کەسانەی کە سزاکان گرتوونیەتەوە لە ناوخۆیی ئەمریکا.

وەزارەتی خەزێنەی ئەمریکا باسی لەوەش كردووە، سزاکان حەوت کەسایەتی و نۆ قەوارەی بازرگانی و بانکی ناوەندیی سووریا دەیانگرێتەوە، هەموو سامانە کانیان بلۆک دەکرێت و ڕێگەشیان نادرێت بێنە ناوخۆیی ئەمریکاوە.

وەزارەتی خەزێنەی ئەمریکا ئاماژەی بەوەش کردووە، ئامانج لە و بڕیارە پەکخستنی کاری وەبەرهێنانە لەو ناوچانەی کە حکوومەتی سوریا کۆنترۆڵی کردووەتەوە.

 

کۆدی هەواڵنێر: 60113

کليه حقوق اين پایگاه اطلاع‌رسانی متعلق به «خبرگزاری کردپرس» بوده و هرگونه استفاده از مطالب آن با ذکر منبع بلامانع است.

©2017 kurdpress. All rights reserved.
Designed & Powered By Atlas Samaneh - طراحی و توسعه توسط اطلس سامانه