13:38 PM   IRAQ
MONDAY, 25 NOVEMBER 2024
 به په‌له |◀   بەرپرسێکی ئەمریکی: باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا درێژەی بە ئەرکی ئاسایی خۆی دەدات
TUESDAY, 22 DECEMBER 2020 - 11:29
دادگای مافی مرۆڤی ئەورووپا لەسەر دەمیرتاش دێتەوە دەنگ

بەشی جیهان- بڕیارە ئەمڕۆ سێشەممە ٢٢ی ١٢ی ٢٠٢٠ دادگای مافی مرۆڤی ئەورووپا لە دانیشتنی  خۆیدا دووبارە بڕیار لەسەر دۆسیەی سەلاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆكی پێشووی هەدەپە بدات.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، پێشتر لە ٢٠ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨ هەمان دادگا داوای لە توركیا كرد دەمیرتاش ئازاد بكات، "چوونكە ئەو بەڵگە و تۆمەتانەی دراونەتە پاڵی بێ بنەمان".

بەڵام ئەوكات رەجەب تەیب ئەردۆغان سەركۆماری توركیا گوتی: "ئێمە گوێ بە بڕیاری دادگای مافی مرۆڤی ئەورووپا نادەین".

ئەگەرچی توركیا ئەندامی دادگای مافی مرۆڤی ئەورووپایە و پێشتریش چەندین دۆسیەی لە بەرژەوەندیی توركیا یەكلایی كردووەتەوە، بەڵام ئێستا توركیا حیساب بۆ ئەو دادگایەش ناكات.

ئەگەر بێت و ئەمڕۆ دادگای مافی مرۆڤی ئەورووپا بڕیاری ئازادكردنی دەمیرتاش بدات، دەبێتە دووەم جار کە بڕیاری ئازادكردنی دەدات، بەڵام ئەگەر زۆرە توركیا دیسان رەتی بكاتەوە.

 

کۆدی هەواڵنێر: 60113

کليه حقوق اين پایگاه اطلاع‌رسانی متعلق به «خبرگزاری کردپرس» بوده و هرگونه استفاده از مطالب آن با ذکر منبع بلامانع است.

©2017 kurdpress. All rights reserved.
Designed & Powered By Atlas Samaneh - طراحی و توسعه توسط اطلس سامانه