SUNDAY, 20 DECEMBER 2020 - 14:29 سەرۆکی پارتی برایەتیی کوردستانی سووریا (P.B.K) تایبەت بۆ کوردپرێس: ئێمە لە دانوستانەکاندا جیددین بەشی سووریا- سەرۆکی پارتی برایەتیی کوردستانی سووریا (P.B.K) دەڵێت: نوێنەری نوێی ئەمریکا لە دانوستانی کوردی-کورد گەڕاوەتەوە بۆ کوردستانی سووریا و وێڕای کۆبوونەوە لەگەڵ لایەنەکاندا لەسەر پرسە سەرکییەکانی قسەی کردووە. |
«عەدنان کیلو» سەرۆکی پارتی برایەتیی کوردستانی سووریا (P.B.K) لە گفتوگۆ لەگەڵ هەواڵنێری کوردپرێسدا ئاماژەی دابە درێژەی دانوستانی نوێان ئەنجومەنی نیشتمانیی کورد و حزبەکانی یەکێتیی نیشتمانی و ڕایگەیاند: نوێنەری نوێی ئەمریکا بۆ کاروباری سووریا و دانوستانی لایەنە کوردیەکانی سووریا، 9ی دیسمبێر گەیشتۆتە کوردستان و کۆبوونەوەیێکی لەگەڵ حزبەکانی یەکگرتووی دیموکراتیکدا ئەنجام داوە. تەوەری سەرەکیی کۆبوونەوەکە چەند بابەتی گشتی لەسەر سووریا بوو و بڕیار درا کە دانوستانەکانی کوردی-کوردی دەست پێبکاتەوە.
ناوبراو درێژەی دا: ئەگەری هەیە بۆ ماوەی مانگێک کۆبوونەوەیێک نەکرێت بەڵام دانوستانەکانی خولی نوێ و پرسە گرینگەکان دەست پێدەکاتەوە و لایەنەکان زۆر جیددین.
سەرۆکی پارتی برایەتیی کوردستانی سووریا ڕاشیگەیاند: چەند بابەتی گرینگ لەوان بەڕێوەبەریی ناوچەکە، پرسە ئەمنییەکان و پرسی سەربازی و ئابووری لەو بابەتە گشتییانەن کە لە ئاستی سەرکردایەتیدا دەبێت تاوتوێ بکرێن.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
- نوێنەری ئیدارەی خۆسەری کوردستانی سووریا لە هەولێر، تایبەت بۆ کوردپرێس:
- ئەندامێکی پارتی دیموکراتی کوردستانی سووریا تایبەت بۆ کوردپرێس: