13:26 PM   IRAQ
MONDAY, 25 NOVEMBER 2024
 به په‌له |◀   بەرپرسێکی ئەمریکی: باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا درێژەی بە ئەرکی ئاسایی خۆی دەدات
THURSDAY, 17 DECEMBER 2020 - 00:08
نوێنەری ئیدارەی خۆسەری کوردستانی سووریا لە هەولێر؛ تایبەت بۆ کوردپرێس:
پێویستە ڕەوتە کوردییەکان دەرک بە دۆخی هەستیاری کوردستانی سووریا بکەن

بەشی سووریا- نوێنەری ئیدارەی خۆسەری کوردستانی سووریا لە هەولێر، دەڵێت: پێویستە حزبە کوردییەکان خۆیان لە پێکدادان بەدوور بگرن و دەرک بە دۆخی هەستیاری کوردستانی سووریا بکەن.

«ئالان سلیفی» نوێنەری ئیدارەی خۆسەری کوردستانی سووریا لە هەولێر لە وەڵامی پرسیارێکی کوردپرێسدا کە چ هەوڵێکیان ئەنجام داوە بۆ دوور کەوتنەوەی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر و هەرێمی کوردستان عێراق لەو گرژییەی کە ئەمڕۆ بەهۆی پێکدادان لەنێوان هێزی پێشمەرگە و یەپەگە ڕوویدا، ڕایگەیاند: ئەمڕۆکە کوردستانی سووریا لە دۆخێکی هەستیاردایە و پێویستە حزبە کوردییەکان دەرک بەم بابەتە بکەن و بۆ چارەسەر کردنی کێشەکان ڕێکبکەون.

ناوبراو درێژەی دا گرژیی لە بەرژەوەندیی کوردەکانی سووریادا نییە و هیچ ڕەوتێکی کوردی سوودی لێوەرناگرێت.

ئالان سلیفی وتیشی: ئەمڕۆکە کوردستانی سووریا ئارامە دانووستانی کوردی-کوردی خەریکە بەڕێوەدەچێت و ئێمە دەمانەوێت هەموو ڕەوتە کوردییەکان لەمبارەوە یارمەتیمان بدەن.

نوێنەری ئیدارەی خۆسەری کوردستانی سووریا لە هەولێر وتیشی: لەبارەی ڕووداوەکانی ئەم دواییەوە هەموومان بڕوامان وایە پێکدادان لەبەرژەوەندیی هیچ لایەنێکدا نییە و پێویستە کوردەکان بە گفتوگۆ کێشەکانیان چارەسەر بکەن.

 

کۆدی هەواڵنێر: 60113

کليه حقوق اين پایگاه اطلاع‌رسانی متعلق به «خبرگزاری کردپرس» بوده و هرگونه استفاده از مطالب آن با ذکر منبع بلامانع است.

©2017 kurdpress. All rights reserved.
Designed & Powered By Atlas Samaneh - طراحی و توسعه توسط اطلس سامانه